Get Adobe Flash player
Bankverbindung
Rat der syrischen Eziden e.V Kontonummer: 370 25 780 Bankleitzahl: 480 501 61 Sparkasse Bielefeld
صفحة المجلس على الفيس بوك

صفحة المجلس على الفيس بوك


أورينت نيوز: تقرير عن ايزيديي سوريا
كلمة مجلس ايزيديي سوريا في مظاهرة هانوفر 5.10.2013
أورينت نيوز: اليزيدية في سوريا: اضطهاد قبل الثورة وخوف من مستقبل مجهول
اراء السياسيين والمثقفين الكرد عن مجلس ايزيديي سوريا
اورينت: عائلة ايزيدية منكوبة من سري كانيا -سوريا
Cevata Ezidie Suriya
اورينت||مظاهرة مجلس إيزيدي كرد سوريا في كولن
اعتصام كولن
اراء حول مجلس ايزيديي سوريا
كلمة مجلس ايزيديي سوريا في مظاهرة هانوفر
كلمة مجلس ايزيديي سوريا في اعتصام هانوفر
تقويم
أغسطس 2020
ن ث أرب خ ج س د
« ديسمبر    
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  

ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا: بارزانی زامن و پاراستنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستانه

بیلیفید 10 ئاب/ ئۆگۆست (PNA) – گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان – سوریا، ده‌ڵێت: سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هیوا و ئومێدێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ زامن و پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی كوردستان.گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا، سه‌رحان عیسا تایبه‌ت بۆ رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: بارزانی نه‌ك هه‌ر به‌ ته‌نیا بۆ كوردانی ئێزدی یا ته‌نیا بۆ پارتێكی سیاسی، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی پێكهاته‌، چین و توێژی جودا و هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان زامن و هێوایه‌ی گه‌وره‌یه‌.

ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی به‌ سیاسه‌ته‌ حه‌كیمانه‌كه‌ی توانیویه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد به‌ ته‌واوی دنیا بگه‌یه‌نێت و هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنیشی به‌ره‌و پێوه‌شی ببات.

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا، له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستان گووتی: خواست و ئامانجی ئێمه‌ له‌م قوناغه‌ی ئێستای سوریادا، سوریایه‌كی دیموكراسی،  فیدڕال و فره‌ حزبییه‌ كه‌ تێیدا ته‌واوی ئایین و نه‌ته‌وه‌ جێگه‌یان ببێته‌وه‌ و دوا رۆژێكی رۆشنیان هه‌بێت.

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی، ئاماژه‌یدا ” له‌ ناخی ئامانجه‌كانی گه‌لی رۆژئاوادا، سه‌رۆك بارزانی سیاسه‌تێكی حه‌كمیانه‌ی خستۆته‌ڕوو”.

سه‌رحان عیسا له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، داوای له‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد‌ خۆیان له‌ سیاسه‌تی تاكڕه‌وی دووبه‌ره‌كی دوور بخه‌نه‌وه‌، گووتیشی: پێویسته‌ هه‌وڵی یه‌كگرتوویی كوردستان و یه‌خستنی گوتاری سیاسیی بده‌ن.

http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=317838

 

Youtube Channel